English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چالاکوانێکی کۆمەڵگای مەدەنی: نابێت بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان تەنھا بە قسەبێت
2018-11-27 [04:07 AM]

ZNA-ھەولێر


چالاکوانێکی کۆمەڵگای مەدەنی رایگەیاند: ئافرەتان دەبێت سەرەتا لە خۆیانەوە دەست پێ بکەن کە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆیان ئەنجام نەدەن و دواتر رەگەزی بەرمبەر ئاگادار بکەنەوە کە توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام نەدەن، ھەروەھا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەولی باشی ئەنجام داوە کە توندوتیژی دژی ئافرەتان کەم بکاتەوە و رۆلی ئافرەتان زیاتر بکات لە بەرێوبردن دا بەلام تاوەکو ئێستاش وەک پێویست نەبووە.

 

 رۆژنامەنووس و چالاکوان لە بواری ئافرەتان شرین بەکر سدیق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە رۆژانی ھەلمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان دەلێم نا بۆ توندوتیژی دژی ئافرەتان، زۆر گرنگە کە ھەموو سالێک ئێمە ئەو یادە بکەینەوە بەلام تەنھا بە قسە نەبێت، بەلکو  سیمنار و ۆرکشۆپی وشیاری کۆمەلایەتی ئەنجام بدرێت، ھەروەھا بە یاسایەکی رێکخراو و بەھێز ھەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان. 

 

ئەم چالاکوانەی بواری ئافرەتان گووتی: من وەکو رۆژنامەنووسێک راگەیاندنی کوردی بە کەمتەرخەم دەزانم دەرھەق بە ئافرەتان و کاریگەریەکی زۆر نابینم لە بەرەنگاربوونەوی توندوتیژی دژی ئافرەتان و  بلاوکردبەوەی وشیاری کۆمەلایەتی لە کۆمەلگایی کوردیدا، من پێم وایە  راگەیاندنی کوردی دەبێت چەندین بەرنامەی گرنگ پێشکەش بکەن لەسەر توندوتیژی دژی ئافرەتان و کەمتەرخەم نەبن، بە یەک و دوو دانە بەرنامە ئامانجی خۆی ناپێکێت، ھەروەھا ئافرەتان دەبێت سەرەتا لە خۆیانەوە دەست پێ بکەن کە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆیان ئەنجام نەدەن و دواتر رەگەزی بەرامبەر ئاگادار بکەنەوە کە توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام نەدەن. 

 

شیرین بەکر سدیق گووتیشی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەولی باشی ئەنجام داوە کە توندوتیژی دژی ئافرەتان کەم بکاتەوە و رۆلی ئافرەتان زیاتر بکات لە بەرێوبردن دا، بەلام تاوەکوو ئێستاش وەک پێویست نەبووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا  کارێکی وای نە کردووە لە رێگەی یاسا و  راگەیاندنەکانەوە کەوا کە پالپشتی ئەو ئافرەتانە بکات کە لەژێر دەستی تیرورستانی داعش دا بوون و ئازاد کراون کە خەمەکانیان کەم بکەنەوە و لە رووی دەروونیەوەش بگەرێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان، ھیوادارم حکومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ئێستا گرنگی بە ئافرەتان بدات و رۆلێ زیاتری ھەبێت لە گەرانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ئەم ئافرەتانە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad