English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن 
2018-11-27 [06:08 AM]

ZNA- ھەولێر 



دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە، بارودۆخی عێراق، پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧/١١/٢٠١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.

لە دیدارێکدا باس لە پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە، بارودۆخی عێراق، پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و بەشداری و پشتگیریی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە حکوومەتی بەڕێز عادل عەبدولمەھدی کرا.

بەڕێز سەرۆک وەزیران پشتگیریی ھەرێمی کوردستانی لە بەڕێز عادل عەبدولمەھدی دووپات کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەولێر ـ بەغدا و سەقامگیری و ئارامی لە عێراق و باشبوونی ڕەوشی ئابووریی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەگشتی.

تاوتوێکردنی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی پەیوەست بە دۆخی عێراق و ناوچەکەوە، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

 

ي.ا





ئەم هەواڵە 4204جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad