English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..له‌ چامپیۆنزلیگ ریاڵ مەدرید لە رۆماى بردەوە
2018-11-28 [04:53 AM]

ZNA - ھەولێر


لە درێژەی یارییەکانی جەولەی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ یانەی رۆمای ئیتاڵی لەناو یاریگای خۆی میوانداری ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد.

لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لێبباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەر بکات و پێشەنگی گروپەکەی داگیر بکات.

دوای چەندین ھێرش بۆ سەر گۆڵی یەکتر گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات، لە گێمی دووەم ریاڵ مەدرید لە ڕێگەی گاریس بەیل و لۆکاس ڤاسکێز لەخولەکەکانی ٤٧ و ٥٩ دوو گۆڵیان تۆمارکرد و یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتایی ھات.

بەم بردنەوەیە ریاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی بووە ١٢ خاڵ و بە یەکەمی گروپەکەی گەیشتە قۆناغی شانزەو رۆماش بە ٩ خاڵ بە دووەمی سەرکەوت.





ئەم هەواڵە 8734جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad