English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا لەسەر سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا قسەی كرد
2018-11-28 [05:37 AM]

​ZNA – هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەگرنگی ڕۆلی سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا رایگەیاند "ئێمە هەمیشە هانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەدەین کە لەگەڵ یەک دابنیشن و گفتوگۆ بکەن.

 

 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێزەر ناوێرێت، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی عێراقی رایگەیاند، واشنتن هەمیشە هانی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق دەدات بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان.
 

 

لەبارەی فرۆشتنی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان هێزەر ناوێرێت گوتی "من پێموایە عێراق رۆڵێکی گرنگی هەیە و پێویستە رۆڵیکی گرنگیشی هەبێت لە بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا. بۆیە ئەوە شتێکە کە ئێمە بە بەردەوامی چاومان لەسەری دەبێت".
 
رۆژی پێنجشەممە 22ـی 11ـی 2018 سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك و بە مەبەستی دیدار لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراقی و تاوتوێكردنی پرۆسەی سیاسیی سەردانی بەغدای كرد و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسە سیاسی وئیداری و ئەمنییەكانی عێراق پێشوازیی لێكرا.
 
لە سەردانەکەیدا سەرۆک بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح،  عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، نووری مالیكی سەرۆكی كوتلەی دەوڵەتی یاسا، فالح فەیاز، سەرۆكی لیستی عەتا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی کوتلەی نەسر، ساڵح موتڵەگ و ئەندامانی کوتلەی جەبهەی عێراقی بۆ حیواری وەتەنی و چەند لایەنێکی دیکە کۆبووەوە. رۆژی هەینیش لە نەجەف چاویکەوت بە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.

دوای سەردانەکەی بەغدا، بارزانی سەردانی ئیمارات و كوەیتی کرد و لەگەڵ ئەمیر و گەورە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەش کۆبووەوە. رۆژی سێشەممە 27-11-2018 لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.

 

 





ئەم هەواڵە 8914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad