English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆی هه‌ولێر: هه‌ندێك له‌خاوه‌نی دوكانه‌كان شه‌قامی به‌رده‌م دوكانه‌كانيشیان به‌موڵكی خۆیان ده‌زانن
2018-11-28 [06:08 AM]

ZNA-هەولێر


وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر راگەیاند، هه‌ندێك له‌خاوه‌ن دوكانه‌كان ته‌نانه‌ت شه‌قامی به‌رده‌م دوكانه‌كه‌شیان به‌موڵكی خۆیان ده‌زانن.

فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك) نووسیویه‌تی، هه‌ندێك له‌خاوه‌ن دوكانه‌كان ته‌نانه‌ت شه‌قامی به‌رده‌م دوكانه‌كه‌شیان به‌موڵكی خۆیان ده‌زانن ، ئه‌گه‌ر بۆشیان بكرێت شه‌قامه‌كانیش ته‌ڵبه‌ند ده‌كه‌ن.

ئاماژەی بەوەش کردوە، گرتنی شه‌قامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌ حكومییه‌كان و شاره‌وانییه‌ ، كه‌ڕێگا ده‌ده‌ن خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه‌ زیاده‌ڕۆیی بكه‌نه‌ سه‌ر موڵكی گشتی كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌كات.

راشیگەیاندووە: روونترین شوێنیش بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ شه‌قامی كۆیه‌یه‌، لای مزگه‌وتی حاجی برایم گه‌ردی و شه‌قامی مه‌خمور به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د یه‌عقوبی تاكو لای مزگه‌وتی خدر سواره‌یه‌ .

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌م شه‌قامانه‌ ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك شوێن وه‌كو كۆگا لێكراون و كاڵاكانیان تیادا كۆ كردۆته‌وه‌و دوورنییه‌ به‌كرێشی بده‌ن ، وێڕای ئه‌وه‌ی  ئه‌م دوو شه‌قامه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رین كراون ، كه‌چی به‌به‌رده‌وام قه‌ره‌بالغیان پێوه‌ دیاره‌.

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، داواش له‌ كارمه‌ندانی شاره‌وانی ده‌كات كه‌ چاودێره‌كانیان له‌و شوێنانه‌ زیاتر بوونیان هه‌بێت و لێ نه‌گه‌ڕێن ئه‌م دیارده‌یه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ بكات.





ئەم هەواڵە 4810جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad