English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە كەركوك خۆپیشاندان دەستی پێكرد
2018-11-28 [06:19 AM]

ZNA – هەولێر


دوای ئەوەی بازاری گەورەی قەیسەریی کەرکووک ئاگری گرت و زەرەر و زیانێكی زۆری مادی بە دووکانداران گەیاند، ئەمڕۆ خاوەند دووکانەکانی کەرکووک خۆپیشاندانێکیان دەست پێ كرد.

سەرەڕای ئەوەی دوو لێژنە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و لێژنەیەکیش لە پەرلەمانی عێراق بۆ بەدواداچوون لە هۆکاری ئاگرگرتنی بازاری قەیسەریی کەرکووک سەردانی ئەو شارەیان کردووە و دەگوترێت هەوڵ بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵک دەدرێت، بەڵام خاوەن دووکانەکان ناڕازین و باس لەوە دەکەن کە دەستێک لە پشت ئەو ئاگر كەوتنەوە هەیە، چونکە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و سامانی هەموویان تێدا چووە.

خاوەن دووکانێک لەناو خۆپیشاندەران دەڵێت: "زیان و خەسارەتی ئەم خەڵکە بە ملیۆنان دۆلارە و ئێمە بەتەمای قەرەبوو و بەڵێنیی حکوومەت و لێژنە نین، چونکە دوو کاتژمێری تەواو بازارەکە سووتا هیچ کەس و لایەنێک هەوڵی کۆنترۆڵکردنی نەدا، ئەم بازارە ڕەنجی شانی خەڵکی کاسبکار و هەژاری کەرکووکییەکانە."

ئاماژەی بەوەش کرد: "دەسەڵاتدارانی ئەم شارە هەموو درۆ دەکەن و بەڵێنەکانیان بێ بنەمان، هەقە خەڵک شاربەدەریان بکات، چونکە ئەو دووکانانە ڕەنجی شانی ئێمە و نانی مناڵەکانمان بوو"

زۆربەی خۆپیشاندەر و خاوەن دووکانەکان گومانیان لە شێوازی ئەو ئاگرکەوتنەوەكە هەیە و دەڵێن ئەم ڕووداوە گوماناوییە و ئاگری تێ بەر دراوە، چونکە شێوازی دووکانەکان و دار و خشت و پێکهاتەی زۆر پتەو بووە و لە ڕووداو ناچێت.

163 ساڵ لەمەوبەر بازاری قەیسەریی کەرکووک دروست کراوە و بە دیزانێکی جوان و لە 24 کۆڵان و دوو نهۆم و 365 دووکان پێکهاتووە، یەکێک لە سەنتەرە گرنگەکانی بازرگانی کەرکووکە، بەڵام بەهۆی ئەو ئاگرەوە سەرجەم دووکانەکان سووتاون.

 





ئەم هەواڵە 4840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad