English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی ڕووداوێکی شێلانەوە کەسێک گیانی لەدەست دا
2018-11-28 [06:33 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە کەلار کەسێکی تەمەن 78 ساڵ، بەھۆی ڕووداوێکی شێلانەوە گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر شەقامی نێوبازاڕ - گەڕەکی گازینۆی کەلار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (جێب واز) ھاووڵاتییەکی بە ناوی (محەمەد میرزا موراد) لەدایکبووی 1940ی شێلا و پاش گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی کەلار، گیانی لەدەست دا".

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەش دەدات، کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی ھاتوچۆ، بەند کراوە.
 





ئەم هەواڵە 3916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad