English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی: ده‌بێ کەرکوک ببێته‌ نموونه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌كان، به‌ڵام ناسنامه‌ی كوردستانییه‌
2018-11-28 [07:46 AM]

ZNA-هەولێر


دوای گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە 28ـی 11ـی 2018 سەرۆك مەسعود بارزانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی سەردانەكەی بۆ بەغدا و کوێت و ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو خستەڕوو

دەقی وتەکانی سەرۆک بارزانی:

ھەمیشە داوامان کردووە کێشەکان لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، عادل عەبدولمەھدی لە کێشەی کورد و کوردستان تێدەگات، باسی ھەموو کێشەکانمان کرد بەتایبەتی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان. گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێکی باش کە بە دیالۆگ و ماددەی ١٤٠ ئەو کێشانە چارەسەر بکەین. ھێشتا حکوومەت بە تەواوی دانەمەزراوە.

نامەوێ پێشبینیی خەڵکی کوردستان زۆر بەرز بکەوە و بڵێم ھەموو شتێک چارەسەر دەبێت،بەڵام پێویستە بە کردار کێشەکان چارەسەر بن.

دوای ئەو ئەزموونە گەورەی بەسەر ھەموو لایەکدا ھات، لایەنەکان لە بەغداش تێگەیشتن کە دەبێ بە دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکرێت.

من گەیشبینم، بەڵام نامەوێ ھیچ بەڵێنێک بدەم، بەڵام ھەوڵی جددی دەدەین بۆ ئەوەی گرفتەکان لەڕووی ئابووری و سیاسی و سەربازيی و ئەمنییەوە چارەسەر بکرێن.

لەبارەی دەستوور راستە ئەمە نەقسێکی گەورەیە و نەقسێکی گەورە بوو کە کاتی خۆی نەخرایە بەردەم دەنگدان، ھەڵەیەکی گەورە کرا. بە دڵنیاییەوە لەم چوار ساڵەی داھاتوو دەبێت دەستوور تەواو ببێت و ببین بە خاوەنی دەستوورێکی رێک.

دەبێ کەرکووک ببێتە نموونەی پێکەوەژیان، بەڵام لەسەر ناسنامەی کوردستانیەتی کەرکووک موساوەمە ناکەین.

ناوچەکانی دیکەش بەپێی ماددەی ١٤٠ قۆناغەکانی ئاساییکردنەوە و سەرژمێری و راپرسییە، ھەر ئالیەتێک بدۆزرێتەوە کە حەقیقەتی دۆخەکە بپارێزرێت و مافی خەڵکەکە پارێزراو بێت، ئێمە دژی نابین.

لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکە و نوێنەرانی ناوچە ئازادکراوەکان لە ژێر دەستی داعش لە پەرلەمان گفتوگۆیەکی درێژ کرا له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانيان، چەندین ھۆکار ھەبوون، نەبوونی خزمەتگوزاری، رەوشی ئەمنی ھێشتا سەقامگیر نییە. کوردستان باوه‌شى بۆيان کراوەیە، بەڵام چارەسەر ئەوەیە کە دەبێ بگەڕێنەوە ناوچەکانیان. ئێمە ھاوکار دەبین لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی تاوەکو بە زووترین کات بگەڕێنەوە.

چوونی من بۆ بەغدا بۆ ئەوە بوو کە ئەو دیوارە دەروونییەی دروست ببوو، بشکێنین. دۆخێکی ناخۆش لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەبوو، ئێمە دەمانویست جەخت بکەینەوە کە ئاشتیخوازین و بە نیازێکی پاک ھاتووین و بابەته‌ به‌ دیالۆگ چارەسەر بکەین. ئێمە توندوتیژیمان ھەڵنەبژارد، بەڵکو بەرگریمان لە خۆمان کردبوو.

بە سوپاسەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێمان کرد و ئیستجابەیەکی زۆر ھەبوو، کاتێک نیەتی جددی ھەبێت، ھیچ کێشەیەک نییە چارەسەر نەبێت.

ئێمە ئەزموونێکی زۆر دەوڵەمەندمان لە دوای ٢٠٠٣وە ھەیە و چارەسەر ھەر ئەوەیە کە بە لێکتێگەیشتن کێشەکان چارەسەر بکەین.

کێشەکان زۆرن و من نامەوێ پێشبینیی خەڵکی خۆمان بڵند بکەم، بەڵام دەبێ تەماشا بکەین و من ئەو نیەتەم بینی کە دەکرێ زۆر له‌ کێشەکان چارەسەر بکەین.

سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم گفتوگۆ بەردەوامن و کەی کەسێک راسپێردرا، ئەوکاتە دەزانن.

ئەو باسە کراوە کە دەستپێشخەرییەک بکەین، دیراسەی دەکەین و ئەگەر بزانم سەرکەوتوو دەبێ و ئەنجامی دەبێ، لاریم لێی نییە و تا دڵنیا نەبم کە سەردەکەوێت، لەڕووی کردارییەوە هیچ هەنگاوێک نانێم.

قەت پێشبینی ناکەم کە به‌ڕێز عادل عەبدولمەهدی بڕیارێکی هاوشێوەی ئەوانەی پێش خۆی بدات، وەک بودجەبڕین و داخستنی فڕۆکەخانەکان، ئەگەر شتێکی وا رووی دا، مانای وایە کە کۆتایی بە هەموو شتێک دێت، هیوادارم دووبارە نەبێتەوە چونکە ئەویش سەری نەگرت، بۆیە ئەمجارە هەتا رادەیەک دڵنیام، ناڵێم ١٠٠٪ چونکە ئەوانیش بە ئەزموونێکی دەوڵەمەند تێپەڕین.
باوەڕ ناکەم شەخسی عادل عەبدولمەهدی بیەوێ خەڵکی کوردستان لە ژیانێکی زەحمەتدا بن، لەوانەیە بیەوێت بەختەوەر بن.

من ئەگەر نەمزانیبا کەسێکی وا لە بەغدایە، لەوانەیە نەچوومایە بۆ بەغدا. رەنگە خۆی حەز بکات زۆر شتیش بکات، بەڵام رەنگە ئێستا بواری ئەوە نەبێت.
 





ئەم هەواڵە 4438جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad