English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەپۆڵێکی باران و ساردی بەڕێوەیە 
2018-11-28 [09:53 AM]

ZNA- ھەولێر 



لە راگەیندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست .

 ڕاشیدەگەێنێت ، سبەی پێنج شەممە ٢٩ ی ١١ ی ٢٠١٨ ، لە کاتەکانی شەودا ئاسمانی ھەرێم لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ دەست پێ کردنی باران .

سەرەتا لە بەشەکانی رۆژئاوای ھەرێم دەست پێ دەکات و رۆژی ھەینی کاریگەری شەپۆڵی باران بارینەکە کار دەکاتە سەر تەواوی ناوچەکەمان و ئاستی باران بارین مامناوەند دەبێت , جگە لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک بە پلە یەک پاشان ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر زۆرترین ڕێژەی باران بارینی دەبێت , ئاستی بارانی بە شێوەی بارانی بە لێزمە دەبێت.

کەشناسی ھەرێم ڕاشیگەیاندووە ، لەکاتی ھاتنی ئەم شەپۆلە بارستە ھەوایەکی نیمچە ساردیش روو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە و ھەندی جار ھەورە تریشقەش دەبێت .
ڕێژەی باران بارینی پێشبینیکراو لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دھۆک و ھەولێر و ھەڵەبجە لە سەرووی (٢٥)ملم دەبێت ,ھەروەھا پێشبینی بەفر بارین لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و سنووریەکان ھەیە .کاریگەری ئەم شەپۆلە تاوەکو رۆژی یەک شەممە.


ی.ا





ئەم هەواڵە 9736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad