English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی باڵای بەریتانیا له‌گه‌ڵ وەزارەتی دارایی باسیان له‌ به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌روازه‌كان كرد
2018-11-28 [12:20 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم پێشوازی لە بارونیس نیلکسون، نێردراوی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و  جۆن ویلکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و مارتن وار، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.

لە دیدارەکە نێردراوی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای باسی لە سەرکەوتنی ھەرێمی کوردستان کرد بەسەر ئەو دۆخەی لە رابردوو دروست بوو، دەستخۆشی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد تایبەت بەو چاکسازیە بەرچاو و گەورەیەی ئەنجامیداوە لەماوەی یەک ساڵداوە، ھەروەھا ئەو ئاسانکاریەی کراوە بۆ کۆمپانیا بەریتانیەکان.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دەروازە و  پەیوەندییە ئابووری و داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بەریتانییەکان کرد سوپاسی پشتیوانی حکومەتی بەریتانیای کرد، ھەروەھا باسی چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد لە بانک، دەروازە، فڕۆکەخانە، گومرگ و باجەکان و بە ئەلیکترۆنیکردنیان.

وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەشکرد کە ھەرێمی کوردستان ھەنگاو بەرە و گەشەسەندن دەنێت لەرووی ئابووری و ئاسانکاری پێویستیش کراوە بۆ وەبەرھێنانی دەرەکی لە ھەرێمی کوردستان.

پەیوەندیەکانی نێوان و ھەولێر و بەغدا تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو بە تایبەت لابردنی خاڵەگومرگیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و  پشکی کورد لە پڕۆژە یاسایی بودجەی ٢٠١٩ی عێراق و یەکخستنی پێناسەی گومرگی لە نێوان ھەردوولادا.





ئەم هەواڵە 3940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad