English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی‮ ‬و بەرپرسیارەتی
2018-11-28 [12:34 PM]

نووسینی: مەولوود سەعدی عەلی بڕنۆ



بەرپرسیاریەتی‮ ‬سیفەتێكی‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬و‮ ‬ڕەوشتی‮ ‬بەرزە،‮ ‬چ لەسەر ئاستی‮ ‬تاک‮ ‬یان گروپ‮ ‬یانیش حزب بێت،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش لە پێناو كۆمەڵێك ئامانجی‮ ‬گرنگ و بەدینەهاتووی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬چەوساوەو خێر لەخۆ نەدیو دروست بووە،‮ ‬تاوەكو بتوانێت ئەم بەرپرسیاریەتییە مێژوویی‮ ‬و ئەخلاقیە بگرێتە ئەستۆ،‮ ‬هەر بۆیەش بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬هەوڵی‮ ‬جدی‮ ‬داوە لە پێناو جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریەتەی‮ ‬لەسەر شانیەتی،‮ ‬كە خۆی‮ ‬دەبینێتەوە لە بەدیهێنانی‮ ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬سیاسەت و خەبات و كاركردنی‮ ‬نەپساوەو بەدیهێنانی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و سەرجەم دەستكەوتەكانی‮ ‬تر،‮ ‬شاهێدی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬بەرپرسیاریەتیەكەیەتی،‮ ‬لەسەرئاستی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬و حزب و حوكمداریەتی،‮ ‬بۆیەش ئەمڕۆ پارتی‮ ‬لەبەردەم بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬دایە،‮ ‬كە وەكو گەورەترین حزب لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردراوە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەم فراوانی‮ ‬و گەورەییەی‮ ‬پارتیش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵگرتنی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریەتیە گەورەیەی‮ ‬لەسەر شانی‮ ‬بوو،‮ ‬بەتایبەت لە چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬كە سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو نەهامەتی‮ ‬و كێشە سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئابووریەی‮ ‬ڕووی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە پێچەوانەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬تر،‮ ‬كەوتە ژێر بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬یەكجار گەورە،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬حزبەكان كە بەشدار بوون لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بنكەفراوانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و حكوومەتیان لە نیوە‮ ‬ڕێگای‮ ‬تونێلێكی‮ ‬تاریك و سەختدا بەجێهێشت و‮ ‬ڕوویان لە گەلی‮ ‬كورد وەرگێڕا،‮ ‬كە گەیشتن بە‮ ‬ڕووناكی‮ ‬و سەركەوتن بەسەر دۆخەكەدا تا‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬زۆر ئەستەم بوو،‮ ‬هەر بۆیەش گەلی‮ ‬كورد لەم ساتەدا تاكە ئومێدیان بۆ دەربازبوون لەو هەموو كێشە ئاڵۆزانە دا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬كە دواتر پارتی‮ ‬توانی‮ ‬بەهەوڵی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و جەنابی‮ ‬سەرۆك و هەروەها سەرۆكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن و دیسانەوە ببنە جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆیە لە ئێستادا پارتی‮ ‬دەیەوێت لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەدا ئەم ئەزموونەی‮ ‬پێشوو كە حكوومەتی‮ ‬بنكەفراوان و شان تەكاندنی‮ ‬حزبەكان بوو لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬دووبارە نەكاتەوە،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬ئەم جارە لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەدا زۆر جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەكاتەوە كە ئەو حزبانەی‮ ‬بەشدار دەبن لە حكوومەت،‮ ‬دووبارە پارتی‮ ‬و حكوومەت لە نیوەی‮ ‬ڕێگا بەجێنەهێڵن و خۆیان لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬ماندوو نەدزنەوە،‮ ‬هەروەها پێویستە هەروەك چۆن لە قۆناغێكی‮ ‬ئارام و بێ كێشەدا،‮ ‬بەردەوامن لە حكوومەت بەوشێوەیەش ئەگەر هەر كۆسپ و تەگەرەیەك هاتە بەردەم حكوومەتی‮ ‬ئایندە،‮ ‬پێویستە بە گوێرەی‮ ‬حەجم و قەبارەی‮ ‬خۆیان بەرپرسیاریەتی‮ ‬هەڵبگرن و لە حكوومەت بەردەوام بن تاوەكو دۆخەكە تێدەپەڕێت،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەیەوێت چوارساڵی‮ ‬داهاتوو قۆناغێكی‮ ‬ئارام و خۆشگوزەران بێت و،‮ ‬هەروەها كوردستانێكی‮ ‬بەهێزلە هەموو سێكتەرەكان بوونیات بنرێت،‮ ‬بەهەموو لایەك خزمەتی‮ ‬خەڵی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬چونكە خەڵكی‮ ‬كوردستان لە چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو نەهامەتی‮ ‬و هیلاكی‮ ‬زۆری‮ ‬چەشت و زۆر خۆڕاگر و بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكەدا كرد،‮ ‬بۆیە پێویستە چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو قۆناغێكی‮ ‬جیاواز بێت و گەلی‮ ‬كورد بگاتە كەنارێكی‮ ‬ئارام و لەنگەر بگرێت،‮ ‬كە ئەمەش بە هەوڵی‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬بەهێز و بەرپرسیار دێتەدی‮. ‬ ‮





ئەم هەواڵە 6166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad