English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای مافی مرۆڤی عێراق داوای دادگایی‌کردنی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک دەکات
راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک
2018-11-28 [12:38 PM]

​ZNA - هەولێر


رێكخراوی مافی مرۆڤی عێراقی داوای دادگاییكردنی پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك دەكات و بە فراوانكاردنی ھەژموونی گەندەڵكاران و قۆرخكردنی دەسەڵات تۆمەتباری دەكات.

لە بەیاننامەیەكدا رێكخراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، "له‌ سه‌رپێچییه‌كی ناده‌ستووری و نایاساییدا و له‌ چوارچێوه‌ی پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌كانی ساڵی "١٩٧٠"، راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت له‌ به‌رواری ١٣-١١-٢٠١٨ فه‌رمانێكی كارگێڕی ژماره‌ ٩٨٢٢ بۆ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گاكه‌مان ده‌ركردووه‌ و قوفل و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی باره‌گاكه‌یان شكاندووه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كاندا گرتووه‌".

هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، " له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا بۆ سه‌ر باره‌گای رێكخراوه‌كه‌مان، به‌ پاساوی نایاسایی و به‌ هێزی چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ پاسه‌وانانی باره‌گاكه‌ كردووه‌ و به‌زۆر وه‌ده‌ریان ناون و زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیشیان له‌ناوبردووه‌‌".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، "ئه‌و پێشێلكاری و سه‌رپێچیه‌ نایاساییانه‌ی له‌ شاری كه‌ركووك ده‌كرێن و غیابی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌ چاودێریكردنی ئیداری، ده‌رفه‌تی به‌ راكان جبووری داوه‌ سوود له‌ پله‌ی وه‌زیفی و پۆسته‌ ئیداری و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌ژموونی گه‌نده‌ڵكاران فراوان بكات و یاری به‌ سه‌روه‌تی گه‌ل بكات"





ئەم هەواڵە 4030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad