English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی له‌ پلانی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ سه‌وز ده‌كات
2018-11-28 [12:57 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق پشتیوانی له‌ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرد و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ سه‌روه‌ری عێراق هه‌یه‌و بۆ جێبه‌جێكردنیان هاوكار ده‌بن.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی وه‌زیران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، ئه‌مرۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشوازی له‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق یان كۆبیش كرد.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ باردۆخی سیاسی و ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ عێراق و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی و هاتنی كۆمیانیاكانی وه‌به‌رهێنان كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران تاو توێ كرا.

یان كۆبیش وتی، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ عێراق، پشتیوانی و دڵخۆشی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ حكومه‌تی نوێ و كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ربڕا، وتیشی، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ته‌واوی حكومه‌تی ئێستا ده‌كه‌ن.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستخۆشی له‌ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرد و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ نێرده‌كه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كانی سه‌روه‌ری عێراق و هاوكاری بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌بن.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ سه‌رۆكی وه‌زیران بڕیاری دا ناوچه‌ی سه‌وز بكاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی 15 ساڵه‌ داخراوه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 9055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad