English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشە کەوتە نێو ماڵی شاھانە 
2018-11-28 [01:19 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی کێشەی دیکەی بۆ دروست بوو ئەویش لە نێوان یاریزانێکی بە توانا و راھێنەری سۆلاری. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، رۆژ لە دوای رۆژ کێشەی نێوان یاریزان ئیسکۆ و راھێنەر سۆلاری قوڵتر دەبێتەوە بەتایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ شەو سۆلاری ئیسکۆی لە یاری یانەکەی لەبەرامبەر یانەی رۆما لە چامپیۆنزلیگ دوور خستەوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، لە ھەفتەی رابردوو ئیسکۆ لە راھێنانەکانی یانەی ریال مەدرید سوکایەتی بە راھێنەر سۆلاری کردوە و ئەمەش وای لە سۆلاری کرد لە یارییەکان دووری بخاتەوە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ئیسکۆ لەم وەرزە ئاستی باش نییە و لە کۆی ١٣ یاری تەنھا ٢ گۆڵی تۆمارکردوە و ئەمەش وای لە سۆلاری راھێنەر کردوە سزای بدات. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad