English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هه‌نارده‌ی گازی بۆ عێراق راگرت
2018-11-28 [03:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ئێران هاورده‌كردنی گازی بۆ عێراق وه‌ستاند، له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ سه‌رقاڵی چاككردنی ئه‌و بۆڕیانه‌ن كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ زیانی پێگه‌یشت.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقیان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوو دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵانه‌ی كه‌وتۆته‌ ناو خاكی ئێران، هه‌نارده‌كردنی گاز ده‌ست پێده‌كات.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، وه‌ستانی ئه‌و گازه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی دوو هه‌زار و 500 مێگاوات كاره‌با، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پشت به‌ گازی ئێرانی بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كانی كاره‌با ده‌به‌ستێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، هێڵی بۆڕییه‌كان بۆ چه‌ند وێسگه‌یه‌كی كاره‌بای گه‌وره‌ ده‌چێت، له‌وانه‌ یه‌كێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و یه‌كێكی دیكه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله‌یه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ ئه‌و وێستگانه‌ی گازیان لێبڕاوه‌، دابین ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاركردن به‌رده‌وام بن.

یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.4 به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر ده‌وروبه‌ری "سه‌رپیل زه‌هاو"ی له‌ پارێزگای كه‌رمه‌نشای رۆژئاوای ئێران هه‌ژاند و سه‌دان برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 8659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad