English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ: ئێران ھۆكاری یەكەمی ناسەقامگیری ناوچەیە
2018-11-28 [03:46 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جارێكی دیكە پەیوەندییەكانی واشنتن و ریازی بە چارەنووسساز وەسف كرد و ئێرانی بە ھۆكاری یەكەمی ناسەقامگیری ناوچەكە ناوبرد.

مایك پۆمپیۆ لە نووسراوێكدا كە لە رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵدا بلاو كراوەتەوە دەلێ پەیوەندی و ھاوكاریەكانی ئەمریكا و سعودیا چارەنووسسازە و كەمكردنەوەی ئاستی ئەو پەیوەندیە ھەلەیەكەی گەورە دەبێ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا و ھاوكات ھاوپەیمانەكانیشمان. بە وتەی پۆمپیۆ سعودیا ھێزێكی كاریگەرە لە سەقامگیری ناوچەكە و ئێستاش كار لەسەر دروستكردنی بەرژەوەندی بەغدا لەگەڵ ئەمریكا دەكات نەوەك لەگەڵ ئێران.

پۆمپیۆ جارێكی دیكە ئێرانی بە ھۆكاری كوشتنی سەدان ئەمریكی و پاڵپشتی كردن لە تیرۆریستانی ناوچە تۆمەتبار كرد و دەلێ ھەوڵیان ھەناردەكردنی بیرۆكەی شیعی و لەناوبردنی ئیسرائیل و كوشتنی زۆر لە ناوچەكە و ناسەقامگیركردنی ناوچەكەیە.

لە بەشێكی دیكەی نوسراوەكەیدا پۆمپیۆ جارێكی دیكە ئێرانی بە ھاندانی حوسیەكان و پەرەپێدانی شەری یەمەن ناوبرد.





ئەم هەواڵە 1255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad