English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری ده‌كات
2018-11-28 [04:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ 28/11/2018،مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا، كه‌ ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌یبوو، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف دا و دووپاتی له‌ پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كرده‌وه‌ له‌ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی، به‌تایبه‌تی له‌ وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ ببێته‌ هۆی هاوكاری و چاكسازیكردن له‌و بواره‌دا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا  هاوكاری ته‌كنیكی و ئاسایش له‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ وه‌ك زه‌مینه‌ خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان جه‌ختی لێكرایه‌وه‌. هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ بۆڕی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومرگییه‌كان به‌ هه‌نگاوێكی باش دانرا، به‌وه‌ی سوودی هه‌موو لایه‌كی تێدا ده‌بێت.

 





ئەم هەواڵە 4207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad