English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیه‌ سیسته‌مێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌رگری مووشه‌كی به‌به‌ڕی 15 ملیار دۆلار ده‌كڕێت
2018-11-29 [01:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سعودیه‌ سیسته‌مێكی به‌رگری مووشه‌كی دروستكراوی كۆمپانیای لۆكهید مارتن به‌ بڕی 15 ملیار دۆلار ده‌كڕێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆر له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ته‌واوكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ درا و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ و شای سعودیه‌ شا سه‌لمان كرا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی وتی، رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌پرسانی سعودی و وڵاته‌كه‌ی نوسراوی خستنه‌روو و ره‌زامه‌ندیان واژوو كرد.

له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ئیداره‌ی ترامپ و كۆمپانیاكانی چه‌ك دروستكردن هه‌وڵی رزگاركردنی چه‌ند رێككه‌وتنێكی كه‌می گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعودیه‌ به‌بڕی 110 ملیار ده‌ده‌ن و هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی سعودیه‌ ده‌ستی له‌ كوشتنی رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی هه‌بێت، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ زۆر خراوه‌ته‌ روو.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ وتی، ئه‌و گرێبه‌سته‌ سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ كانونی یه‌كه‌می 2016 گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌ ئێستادا كۆتایی هاتووه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5644جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad