English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا: ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ داعش ئه‌نجامی نه‌داوه‌
2018-11-29 [02:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا لیوا نه‌جم جبوری رایگه‌یاند، ئارامی ئاسایش له‌ پارێزگاكه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌شی ره‌ت كرده‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ رێكخراوی داعش ئه‌نجامی دابێت، چه‌ند باندێكی بێزاركه‌ر ئه‌م كاره‌یان كردوه‌.

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زیران عادل عه‌بدلمه‌هدی له‌ به‌غدا، جبوری وتی، ئه‌و تۆتۆمبێلانه‌ی به‌مدواییه‌ له‌ موصڵ و گه‌یاره‌ ته‌قینه‌وه‌ به‌هۆكاری داعش نه‌بوون، به‌ڵكو له‌لایه‌ن چه‌ند باندێكی بێزاركه‌ر به‌ هۆكاری سیاسی و ئابووری ئه‌نجام دراوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانی ئه‌منی و له‌میانی 700 پرۆسه‌ی پێشوه‌خت توانیویانه‌ سه‌دان ئه‌ندامی داعش بكوژن و زیاتر له‌ 5000ی دیكه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ چه‌كدارانی داعش له‌وه‌ته‌ی رزگاركردنی موسڵ تاكو ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌ك گوندیشدا گرتبێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ 8ی ئه‌م مانگه‌ رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێك له‌ نزیك چێشتخانه‌ی "ئه‌بو له‌یلا" له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران و 11 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

 

به‌غدادلیه‌وم





ئەم هەواڵە 8953جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad