English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سوید سەردانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە پەرلەمانی کوردستان کرد
2018-11-29 [04:00 AM]

ZNA - هەولێر



بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی سیاسی وئابووری و شەڕی تیرۆر شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سوید سەردانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە پەرلەمانی کوردستان کرد.
 ئەمڕۆ پێنج شەممەرێکەوتی ٢٩/١١/٢٠١٨ ھێمن ھەورامی سەرۆکی فراکسیۆن پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆن پێشوازیی لە ئەن مێڤ جێگری سەرۆکی بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست باکوری ئەفریقیا و خاتوو کاترێنە لە دسکی عێراق لە وەزرەتی دەرەوەی سوید و شاندی یاوەرییان کرد.
لە دیدارێکدا ھێمن ھەورامی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان پوختەیەک لەبارودۆخی سیاسی و ئابووری و شەڕی تیرۆر و پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان وحکومەتی عێراق شیکردوە.
سەبارەت بە دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان ھێمن ھەورامی رایگەیاند: لە ئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی کردوە بە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بەمەبەستی پێکھێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەشداری لایەنەکان  بەتایبەتی پێدانی  رۆلی زیاتر پێکھاتەکان  وەک تورکمان کریستیانەکان لە پەرلەمان و لە کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان .
دەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا : ھێمن ھەورامی گوتی لە ئێستادا پەیوەندیەکانمان بەرەوە پێش چووە و کورد دەیەوێت ھاوبەشیەکی سەرەکی بێت لە حکومڕانی عێراق ھەروەھا جێ بەجێکردنی بڕِگە و ماددەکانی دەستووری عێراق بە تایبەتی ماددەی ١٤٠ وبابەتی بوودجە و پێشمەرگە وچاکردنی دۆخی ئێستای کەرکوک و دەوروبەری.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا شاندی وەزارەتی دەرەوەی سوید خۆشحالی خۆی دەربڕی بەم سەردانە و ھیوای خواست پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت ھیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان دەربڕی.





ئەم هەواڵە 4573جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad