ZNA – هەولێر
ئەمریكا داوای كۆتاییھێنان بە دەستێوەردانەكانی ئێران لە یەمەن و كۆتایی قەیرانەكانی ئەو وڵاتە دەكات.
جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا لە بەردەم ئەنجومەنی سێناتی وڵاتەكەی لەبارەی سیاسەتەكانی ئەمریكا بۆ كۆتاییھێنان بە شەڕ و قەیرانەكانی یەمەن رایگەیاند، ئێران ھۆكاری بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی یەمەنە و پێویستە كۆتایی بە دەستێوەردانەكانی ئێران لەو وڵاتە بھێنرێت. ماتیس رۆڵی سعوودیە لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەی بە گرنگ ناوبرد و وەك ھاوپەیمانێكی سەرەكی ئەمریكا لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و چالاكییە تێكدەرانەكانی ئێران ناویبرد.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad