English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەمەودوا نابێت بەهیچ شێوەیەک دار بەکاربهێنرێت بو برژاندنی ماسی
2018-12-01 [05:36 AM]

ZNA-هەولێر


قائیمقامیەتی ھەولێر راگەیاند،ئەو خواردنگە و چێشتخانانەی ماسی برژاو ئامادە دەکەن بەدار لەمەودوا نابێت بە هیچ شێوەیەک دار بەکاربهێنن.
لە نووسراوێکدا کە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەاریەتی شارەوانییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە ئەو خواردنگە و چێشتخانانەی ماسی برژاو ئامادە دەکەن بەدار لەمەودوا نابێت بە هیچ شێوەیەک دار بەکاربهێنن بۆ بۆ برژاندنی ماسی بە پێچەوانەوە شوێنەکانیان دادەخرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە لە پێناو تەندروستی و هاوڵاتیان و پاراستنی ژینگە و دارستانەکانە کە سامانێکی نیشتیمانین.

 





ئەم هەواڵە 5203جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad