English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی پـێشووتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
2018-12-01 [05:53 AM]

ZNA-هەولێر


جۆرج ئێچ دەبلیوو بووش، سەرۆکی پـێشووتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

جێم مکگراپ، وتەبێژی جۆرج ئێچ دەبلیوو بووش بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، "سەرۆک بووشی باوک شەوی هەینی لە کاژمێر 10:00ی شەو بە کاتی خۆجێیی لە شاری هیوستنی ویلایەتی تەکساس کۆچی دواییکرد".

هەروەها جۆرج بووشی کوڕ لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە هەواڵەکەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی "41 هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین".

جۆرج ئێچ دەبلیوو بووش لە ساڵی 1989 وە تا ساڵی 1993 سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بوو، زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە نێو کورددا ناسرا، لە پاش ئەوەی سنوورێکی بۆ تاوانەکانی سەدام حسێنی دیکتاتۆری پـێشووی عێراق دانا.

کاتێک لە ساڵی 1991 ڕێبەرایەتی هێرشێکی گەورەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕزگارکردنی وڵاتی کوەیت لە داگیرکاری ڕژێمەکەی سەدام حسێن کە سەر ئەنجام ڕاپەڕێنی گەلانی عێراق و خەڵکی کوردستانی لێکەوتەوە و هەرێمی کوردستانی ئەمڕۆ کەوتە ژێر پاراستنی کۆمەڵی نێودەوڵەتی و لە هێرشەکانی ڕژێمەکەی سەدام حسێن پارێزرا.





ئەم هەواڵە 1669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad