English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی مان ستی مۆر دەکات 
2018-12-01 [10:24 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ بەرگریکارێکی بە ئەزموون بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی زستانە بیھێنتە ریزەکانی یانەکەی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی، یانەی بەرشەلۆنە چاوی بڕیووەتە تواناکانی یاریزان ڤێنسنت کۆمپانی تەمەن ٣٢ ساڵ یاریزانی یانەی مانشستەر ستی بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی زستانە بۆندی لەگەڵ مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، بەھۆی نوێبوونەوەی پێکانەکەی ئۆمتیتی یانەی بەرشەلۆنە پێویستی بە بەریگریکارێکی بە ئەزموونە بۆ ئەوەی لە ھێلی بەرگری یارمەتی یانەی کەتەلۆنی بدات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، کۆمپانی بە بۆندی یانەی بەرشەلۆنە رازی دەبێت چونکە لە ئێستادا لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی مانشستەر ستی یاری ناکات، ھەروەھا کۆمپانی مافی ئەوەی ھەیە لەسەرەتای ساڵی نوێ گرێبەست لەگەڵ ھەر یانەیەک بکات کە ئارەزووی پێدەکات.

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad