English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید بەبێ ٥ ئەستێرەی یانەکەی یارییە قورسەکەی ئەمڕۆی دەکات
2018-12-01 [11:09 AM]

ZNA-ھەولێر


ریال مەدرید لە ‌گەری چواردەمی لالیگا لەبەردەم ھاندەرانی میوانداری ڤالینسیا دەکات، یارییەکەش ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٤٥خولەک بەکاتی ھەولێر بەرێوە دەچێت، ئەم یارییە لەکاتێکدا لەم وەرزە ھەردوو یانە بەدۆخێکی تێپەردەبن و خانەکانی شەشەم و یازدەمیان گرتووە.

ریال مەدرید دواین یاری چامپیۆنزلیگی بردەوەو بەفەرمی بلیتی قۆناخی داھاتووی بری، ھاندەرانی یانەکەش دەیانەوی ئەنجامە باشەکانی چامپیۆنزلیگ بگوازنەوە لالیگاش، سانتیاگۆ سۆلاری بەر لەیارییەکە باسی لەبەڕێوەچوونی یاری کۆتایی لیپەرتادۆریس کردو رەتیشی کردەوە یارییەکە بەئاسان سەیر بکەن.

لە بارەی ئەم یارییە سۆلاری دەڵێت: ئێمە خۆمان ئامادە کردووە ‌و دەمانەوێ رێگە بە شکستی زیاتر نەدەین، ڤالێنسیاش یانەیەکی بەھێزەو ئێستا جیاوازترە بەروارد بە دەستپیکی خول، بۆیە پێویستە بەوریاییەوە یاری بکەین، بێنزیما بەلای منەوە ھێرشبەرێکی سەرکەوتووەو ھەمووکات رۆل و پێگە لەیاریگادیارە.

ریال مەدرید بۆ ئەم یارییە بە فەرمی لە ‌تواناکانی (کاسیمیر، کرووس، مارسێلۆ، ناچۆ و خیسۆس ڤایخۆ بێبەش دەبێت).

لە بەرامبەردا  ڤالینسیا بۆ ئەم یارییە ھەریەک لە رۆدریگۆ مۆرینۆو ئیزیکۆێل گارای و دینیس چێرشیڤ بەھۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکە ناکەن.

 





ئەم هەواڵە 9442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad