English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٢٣ توشبووی ئایدز لە ھەرێمی کوردستان رەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە
2018-12-01 [11:15 AM]

ZNA-ھەولێر


بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئەمساڵ ٦ حاڵەتی ئایدز لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و ٢٣ کەسی بیانیش بەھۆی ئایدزەوە رەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.

دکتۆر خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: "حاڵەتەکانی توشبوو لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە وڵاتانی دیکە زۆر کەمە، لە ساڵی ٢٠١٨ لە ھەرێمی کوردستان ٦ حاڵەتی ئایدز تۆمارکراوە، بەمەش کۆی حاڵەتەکانی ئایدز کە لە ساڵی ھەشتاکانی سەدەی رابردووەوە تائێستا گەیشتووەتە ٣٢ حاڵەت، کە ژمارەیەکی زۆر کەمە".

ئەوەشی خستەڕوو: "کەمبوونی ژمارەی توشبووان بە ئایدز لە ھەرێمی کوردستان دەرئەنجامی ئەو ھەوڵانەیە کە ھەیە و خۆشبەختانە توانراوە نەخۆشییەکە لەو ئاستە نزمە رابگیرێت".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد: "لە ئەمساڵدا ٢٣ حاڵەتی ئایدز ھەبووە کە خەڵکی بیانی بوونە لە دوای پشکنین رەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە".

راشیگەیاند: "ئێستا لە ھەموو شارەکانی کوردستان ئامێری پشکنینی ڤایرۆسی ئایدز ھەیە، بۆ ئەوەی لە ھەر ناوچەیەک حاڵەت ھەبێت ئاشکرا بکرێت".

K24





ئەم هەواڵە 3913جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad