English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزی ده‌ریایی ئێران كه‌شتییه‌كی جه‌نگی دروستكردوه‌، رادار ناتوانێت ئاشكرای بكات
2018-12-01 [11:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ هێزی ده‌ریایی ئێرانی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی دروستكراوي ناوخۆی وڵات خسته‌روو، ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی راگه‌یاندنی ئێرانی باسیان له‌وه كرد، ئه‌و كه‌شتییه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆ ونكردنی هه‌یه‌ و رادار ناتوانێت بیدۆزێته‌وه‌.

ئه‌و كه‌شته‌یه‌ ناوی لێنراوه‌ "سه‌هه‌ند" ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئازوقه‌ی بۆ بێت، له‌ ده‌ریا رێ بكات، له‌ ئاهه‌نگێكدا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی به‌نده‌ر عه‌باس له‌سه‌ر كه‌نداو خرایه‌ روو.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی وتی، ئه‌و كه‌شتییه‌ شوێنی نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری هه‌یه‌ و سه‌كۆی هاویشتنی مووشه‌كی تۆربیدی له‌سه‌ره‌، مووشه‌كی دژی فرۆكه‌ و زه‌مین بۆ زه‌مین و زه‌مین بۆ ئاسمانی هه‌یه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad