English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
براوەی خەڵاتی فرانس فۆتبۆڵ ئاشکرا بوو 
2018-12-01 [11:29 AM]

ZNA- ھەولێر 



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ناسنامەی ئەو یاریزانە ئاشکرابوو کە خەڵاتی گۆڤاری فرانس  فۆتبۆڵ بەدەستھێناوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ وەک باشترین یاریزانی جیھان. 

بە پێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆڕتی ئیتاڵی ،یاریزان لۆکا مۆدریچ یاریزانی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی کرواتیا براوەی خەَڵاتی تۆپی زێڕینە کە لەلایەن گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵ بەباشترین یاریزانی ساڵ دەبەخشرێت. 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەوەی جێگەی سەرنجە لیونێل میسی ناوی لەناو لیستی سێ یاریزانی یەکەمیش نییە و لەپلەی دووەم کرستیانۆ رۆنالدۆ ھاتووە و پلەی سێیەم بەر ئەنتوان گریزمان کەوتووە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ھەر یەکە لە کریستیانۆ رۆنالدۆ و ئەنتوان گریزمان بەشداری لەگەڵ ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکە نابن. 

ھەر لەم ئاھەنگەش کە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داھاتوو ئەنجام بدرێت کیلیان مباپی خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار تەمەن ٢١ ساڵ وەردەگرێت  و کچە یاریزانی بەرازیلی مارتا خەڵاتی باشترین یاریزانی کچ وەردەگرێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4633جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad