English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووریا... ئه‌مساڵ نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س كوژراون
2018-12-01 [12:47 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ڕاپۆرتێكدا تۆڕی مافی مرۆڤی سووری له‌باره‌ی زیانه‌كانی گیانی هاوڵاتی له‌ سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێـت، له‌مانگی تشرینی دووه‌می 2018دا 231 كه‌س كوژراون كه‌ 89یان منداڵ و 31یان ژن بوون و وتیشی، له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه‌ شه‌ش هه‌زار و 626 كه‌س كوژراون.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، ته‌نها له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ پێشڕه‌ویی ئه‌مریكا، 79 كه‌سی سڤیل كه‌ 42یان منداڵ و 17یان ژن بوون، كوژراون.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا 72 هاوڵاتی كه‌ 22یان منداڵ و شه‌شیان ژن بوون، كوژراون، 11 سڤیلیش له‌ شه‌ڕه‌كانی یه‌په‌گه‌وه‌ كوژراون.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ١٩ سڤیلی كوشتووه‌ كه‌ نۆیان منداڵ و چواریان ژنن، ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار دوو سڤیل، هه‌یئه‌ت ته‌حریر شامیش یه‌ك سڤیلی كوشتووه‌.

٤٧ كه‌سی دیكه‌یش كه‌ ١٣یان منداڵ و چواریان ژنن له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژراون.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی كانوونی دووه‌م تاكو تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ تێكڕایی شه‌ش هه‌زار و ٦٢٦ سڤیل كوژراون كه‌ چوار هه‌زار و ٦٢٨یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیاوه‌ كوژراون.

به‌پێی مانگه‌كانیش ژماره‌ی كوژراوان به‌مجۆره‌یه‌: كانوونی دووه‌م ٧٧٤ كه‌س، شوبات هه‌زار و ٣٨٩ كه‌س، ئادار هه‌زار و ٢٤١ كه‌س نیسان ٤٠٨ كه‌س، ئایار ٣٥٤ كه‌س، حوزه‌یران ٥٩٣ كه‌س، ته‌مووز ٨٨٦ كه‌س، ئاب ٣٩١ كه‌س، ئه‌یلوول ١٩٢ كه‌س، تشرینی یه‌كه‌م ١٦٧ كه‌س و له‌ مانگی تشرینی دووه‌میشدا ٢٣١ كه‌س.

 

aa

 





ئەم هەواڵە 1237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad