English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ پۆتین زۆر باشه‌ و له‌ كاتێكی گونجاو چاوم پێی ده‌كه‌وێت
2018-12-01 [01:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی دۆناڵد ترامپ وتی، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا فلادیمێر پۆتین هه‌یه‌، وتیشی، له‌كاتێكی گونجاو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێی لوتكه‌ له‌ نێوانمان ده‌كرێت.

دوێنێ هه‌ینی دۆتاڵد ترامپ رایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی من و پۆتین له‌ په‌راوێزی گروپی 20 له‌ پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ هێزه‌كانی روسیا سێ كه‌شتی ئۆكراینیان ده‌ست به‌سه‌ر كرد.

ترامپ وتیشی، ئێستا كاته‌كه‌ گونجاو نییه‌ به‌ڵام له‌ماوه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵی كۆ ده‌بمه‌وه‌، پێم وایه‌ په‌یوه‌ندیمان زۆر باشه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ روسیا و چین و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ ده‌بێت، ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه‌ بۆیه‌ له‌ كاتێكی گونجاو له‌گه‌ڵ پۆتین كۆده‌بمه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پلانی پۆتین له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتی و ئه‌ندامانی ده‌ریاوانی ئۆكراین، وتی، ناتوانم بیری بخوێنمه‌وه‌ كه‌سیش ناتوانێت ئه‌مه‌ بكات، پۆتین خۆی ده‌زانێت چی ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك كار هه‌یه‌ ناتوانین رێگه‌ به‌ روودانی بده‌ین، هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌ روویدا و ناتوانم ببمه‌ به‌شێك لێی.

دوای رووداوی گه‌رووی كیرچ كه‌ بووه‌ هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان مۆسكۆ و كیێڤ، تاكو ئێستا 24 ئه‌ندامی هێزی ده‌ریاوانی ئۆكراین له‌لای روسیاوه‌ ده‌ست به‌سه‌رن.

 

rt





ئەم هەواڵە 976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad