English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش تاکتیکی خۆی گۆڕیوە، لە سنووری مەخموور مەترسییەکی جیددیان هه‌یه‌
2018-12-01 [02:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور، کرمانج عەبدوڵڵا، رايگەیاند, پێشتر داعش شوێنێکی دیاریکراویان ھەبوو، جموجووڵیان لەوێ ھەبوو و ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان دەیانتوانی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن، بەڵام ئێستا جموجووڵیان زۆر بووە بە ھۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دروست بوو، جموجووڵیان زۆر زیادی کردووە و ناوچەیەکی فراوانیشیان لەبەردەستدایە و کاریگەرییان زۆر بووە و گەیشتوونەتە حاڵەتی مەترسیی جیددی.

کرمانج عەبدوڵڵا وتیشی, لە سنووری پێشمەرگە لە چیای قەرەچوغ جموجووڵیان کەمە، بەڵام لە دیوی مەخموور تا دەگاتە شەرگات و ڕومادی جموجووڵیان زۆر زیادی کردووە و بەردەوام کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و بە شەو ڕۆژ ھاتوچۆ دەکەن و جارێکی دیکە خۆیان ڕێک خستووەتەوە و شانە نوستووەکانیشیان بەردەوام جووڵە دەکەن.

عەبدوڵڵا باسی لەوەش کرد, داعش تاکتیکی خۆی گۆڕیوە و لە ھەرشوێنێک بیانەوێت بیکەنە ئامانج ھێرش دەکەنە سەری و زیانی پێ دەگەیەنن و دواتر دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، بۆیە مەترسیی لەسەر خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە و ھێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی تەنیا بە ڕۆژ لەسەر شەقامەکان ھەن، دواتر ھەمووی دەکەوێتە دەست داعش.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 5656جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad