English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی کەناڵی NRT بڵاوکردەوە بە چەواشەکار لە قەڵەم دەدا
2018-12-02 [04:51 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەر ڕاپۆرتێکی چەواشەکارانەی کەناڵی(NRT)روونکرنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: سه‌باره‌ت به‌و بڕگه‌یه‌ی ڕاپۆرته‌ چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی (NRT) كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كچه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیر  (له‌ رێگه‌ی باوكیه‌وه‌ له‌سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌شێوه‌ی سكۆله‌رشیپ له‌و زانكۆیه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم درێژه‌ به‌خوێندن ده‌دات)داوا له‌ سه‌رانی (NRT) ده‌كه‌ین یه‌ك به‌ڵگه‌ و دۆكیۆمێنت بخه‌نه‌ ڕوو.

ئاماژە بەوەش دەکات:وەزارەت بە مافی خۆی دەزانێت لە زووترین کاتدا و لەدادگا سکاڵا لە دژی ئه‌و كه‌ناڵه‌ و ئاماده‌كه‌رانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ تۆمار بكات و، ڕێوشوێنی یاسایان دژ بگرێته‌ به‌ر.


ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:-


كچه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیر له‌ ساڵی خوێندنی (2017-2018) به‌ خولی خولی یه‌كه‌م و،‌ به‌ كۆنمره‌ی (96.28)‌ پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ته‌واو كردوه‌، هه‌ربۆیه‌ هاوشێوه‌ی ده‌رچوانی دیكه‌ی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ كوردستان چۆته‌ پێشبڕكێی وه‌رگرتن و، نمره‌ی ده‌رچونیشی هاوپێچه‌.
كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌ كۆلێژی پزیشكی گشتی زانكۆی سلێمانی به‌سیستمی پارالێل بریتیه‌ له‌ (93.6)، ئه‌و سیستمه‌ش بۆ هه‌مو ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ كارا بوه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان خوێندكار له‌ به‌شه‌ جیاكانی كوردستان وه‌رگیران.

به‌و هۆیه‌وه‌، كچه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیر له‌ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی به‌سیستمی پارالێل به‌نمره‌ی (96.28) وه‌رگیرا، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ خوێندكاری دیكه‌ هه‌یه‌ زۆر له‌و نمره‌یه‌ كه‌متری هه‌بوه‌ و وه‌رگیراوه‌، چونكه‌ سیستمه‌كه‌ ڕێگه‌ی پێداوه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی بڕیاره‌ و ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بوه‌، نه‌ك به‌ده‌ر له‌ ڕێنمایه‌كان بوبێ، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌كانه‌ تكایه‌ با (NRT) پێمان بڵێن كام ڕێنمایه‌ ڕێگه‌ی له‌و بابه‌ته‌ گرتوه‌؟

دواخستنی خوێندن وه‌ك له‌ ڕاپۆرته‌ چه‌واشه‌كاریه‌كه‌ی (NRT) هاتوه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ ساڵانێكی زۆره‌ به‌ڕێنمایی ڕێكخراوه،‌ بابه‌تێكی زۆر ئاسایه‌ و ساڵانه‌ خوێندكاران به‌هۆكاری جیا له‌ زانكۆكانی كوردستان به‌هۆی بارودۆخی تایبه‌ت، خوێندن دواده‌خه‌ن، هه‌ربۆیه‌ كچه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیریش وه‌ك هه‌ر خوێندكارێكی دیكه‌ی ئاسایی ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ و، داواكه‌شی هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاتوه‌.
درێژه‌دان به‌خوێندن له‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كان ڕێكخراوه‌ و، هه‌ر خوێندكارێك ئه‌گه‌ر مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بیگرێته‌وه‌ ده‌توانێ له‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن و، ساڵانه‌ش به‌سه‌دان دۆسیه‌ بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕویان له‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ كردوه‌ و ئێستا درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌و بڕگه‌یه‌ی ڕاپۆرته‌ چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی (NRT) كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كچه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیر (له‌ رێگه‌ی باوكیه‌وه‌ له‌سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌شێوه‌ی سكۆله‌رشیپ له‌و زانكۆیه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم درێژه‌ به‌خوێندن ده‌دات)، داوا له‌ سه‌رانی (NRT) ده‌كه‌ین یه‌ك به‌ڵگه‌ و دۆكیۆمێنت بخه‌نه‌ ڕو كه‌ كچه‌ی به‌ڕێزیان به‌ (سكۆله‌رشیپ) یان (له‌سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌ت) له‌ ده‌ره‌وه‌ درێژه‌ به‌خوێندن بدات..

له‌ كۆتایدا ڕای گشتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ین، كه‌ به‌و ڕاپۆرته‌ چه‌واشه‌كاری و بوختانه‌ی (NRT) باوه‌ڕ نه‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و جه‌نابی وه‌زیر به‌مافی یاسایی و ئاسایی خۆیان ده‌زانن به‌زوترین كاتدا له‌ دادگا سكاڵا له‌ دژی ئه‌و كه‌ناڵه‌ و ئاماده‌كه‌رانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ تۆمار بكات و، ڕێوشوێنی یاسایان دژ بگرێته‌ به‌ر.





ئەم هەواڵە 4063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad