English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا... خۆپیشاندان بەردەوامە و چەندین باڵەخانە و ئۆتۆمبێل سوتێندراون
2018-12-02 [05:19 AM]

ZNA – هەولێر


بەهۆی زیادکردنی نرخی سووتەمەنی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی فەرەنسا بەردەوامە و تا دێت تووندوتیژی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و چەندین باڵەخانە و ئۆتۆمبێل سوتاون، پۆلیسیش خۆپیشاندەرێكی زۆریان دەستگیر كردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، تاکو ئێستا 110 کەس بریندارن کە 17 کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها 270 کەسیش دەستگیر کراون.

خۆپیشاندەران باڵەخانە و ئۆتۆمبێل دەسووتێنن و به‌رد دەگرنە پۆلیسەکان، پۆلیسیش بە گازی فرمێسکڕێژ، بەرد و هاوێژەری ئاو وەڵامیان دەداتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، 75 هەزار کەس لە سەرتاسەری فەرەنسا لە خۆپیشاندانەکان بەشدارن و تاکو ئێستاش شەش باڵەخانە سووتێنراون.

لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو، نرخی بەنزین لە فەرەنسا بە رێژەی 23% بەرزبووەتەوە، واتە هەر لیترێک بەنزین بە یەک یۆرۆ و 51 سەنتە .

لای خۆیەوە سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، ئەو خۆپیشاندەرانەی توندتوتیژی بەکاردەهێنن بە گێرەشێوێن ناویان دەبات و دەڵێت ئەوان ئامانجیان دروستکردنی فەوزایە نەک گۆڕان.

دەشڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، سوودی بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەرم بوونی زەوی هەیە.

 





ئەم هەواڵە 5470جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad