English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتوچۆ چەند رێنمایەک بۆ شۆفێران بڵاو دەکاتەوە
2018-12-02 [05:35 AM]

ZNA- ھەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران لە ئاگادارکردنەوەیەکدا، کە وێنەیەکی ، تێیادا رێنمایی بۆ شۆفێریکردن لەکاتی باران بارین و دروستبوونی لافاو دەخاتەروو.

 

هاتوچۆی سۆران بە پێویستی دەزانێ شوفێران لەکاتی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن، بۆ ئەوەی دووچاری رووداوی ھاتووچۆ نەبنەوەو سەلامەت بن؛

 

- ئەگەر ئاستی ئاوی لافاو گەیشتە نیوەی تایەکانت، بەڕێگاکەدا مەڕۆ.

- بەھێواشی و بە خێرایی کەمتر لە پێنج کیلۆمەتر لە کاتژمێرک لەئاوەکە نزیک ببەرەوە.

- کاتێک لەناو ئاوەکە بوویت، خێراییەکە کەمێک زیاد بکە و بیگەیەنە هەشت کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

- ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت دووچاری خزان و دەرچوون بوو، یەکسەر ئیستۆپ مەگرە، پێت لەسەر پێداگری بەنزین لابەرە ھەتا تایەکانت شەقام دەگرنەوە.

- بە ھێچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلەکەت لەناو ئاودا مەوەستێنە.

- کاتێک لەئاوەکە دەرباز بوویت، بەنەرمی و ھێواشی ئیستۆپی پچر پچر بگرە، تاوەکو برێکەکانت ووشک ببنەوە.





ئەم هەواڵە 4144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad