English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌رمى فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریای ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دۆزرایه‌وه‌
2018-12-02 [05:39 AM]

ZNA- ھەولێر


هێزى ده‌ریایی ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند، ته‌رمى ئه‌دمیرالی باڵا له‌ هێزی ده‌ریایى ئه‌مریكا له‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆى له‌ وڵاتى به‌حره‌ین، دۆزرایه‌وه‌.

 

ئاده‌م ڕیچاردسۆن، سه‌رۆكى ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌ریاییه‌كانى ئه‌مریكا، له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند: "من و گوته‌بێژى ده‌ریاوانى ئاگادار كراینه‌وه‌، كه‌ ئه‌دمیرال سكووت ستیرنى، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزى ده‌ریایی ئه‌مریكا و فه‌رمانده‌ى كۆمه‌ڵه‌ كه‌شتی پێنجه‌م، له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌ شانشینی به‌حره‌ین گیانى له‌ده‌ست دا".


ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ده‌ریایی و وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌حره‌ین له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاوكارن، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ له‌وكاته‌دا هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ڕوی نه‌داوه‌: "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكارى گیان له‌ده‌ست دانه‌كه‌، به‌رده‌وامه‌".


باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ كه‌ ئه‌دمیرال جۆن مالۆى، جێگرى سه‌رۆكى ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌ریاییه‌كانى تایبه‌ت به‌ پلانه‌ ستراتیژه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی كاتى ده‌چێته‌ شوێنى فه‌رمانده‌ كۆچكردووه‌كه‌.





ئەم هەواڵە 1369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad