ZNA-هەولێر
کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە دیداری لەگەڵ شی جینبینگی ھاوتا چینیەکەی لە بۆینس ئایرس، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی بە زیادکردنی گومرک لەسەرنیوەی ھاوردەی چین بۆ وڵاتەکەی. هەردوو سەرۆک، شی جین پینگ، سەرۆکی چین و، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتنە ئاگربەستێک لە جەنگی بازرگانیی، بەپێی ئاگربەستهکە، دەبێت چین کەلوپەلی زیاتر لە ئەمریکا بکڕێت، ئەمەش لەبەرامبەر سڕکردنی سەپاندنی باج لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر هاوردە چینییەکان. سارە ساندهرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی لەبەیاننامەیهکدا رایگەیاند، پاش کۆبوونەوەی سەرۆک ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی چین لە پەراوێزی لووتکەی "G20"، لە بۆینس ئایرس، "وڵاتی چین رازیبوو لەسەر کڕینی بڕێکی زۆر لە بەرهەمەکانی کشتوکاڵ و وزە و جۆرەها کەلوپەلی ئەمریکی دیکە، ئەمەش بۆ رێگرتن لە تێکچوونی هاوسەنگی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات". ساندهرز، ئەوەشی زیاد کرد، لەبەرامبەر ئەمەشدا، "سەرۆک ترەمپ، بڕیاریدا لە رێکەوتی ١ی مانگی کانوونی دووهمی ساڵی ٢٠١٩ەوە، سزاکان بۆ سەر کەلوپەلە چینییەکان ساڵانه بەبەهای ٢٠٠ ملیار دۆلار و بەڕێژەی ١٠% دەمێنێتەوە، یانی بەرزنابێتەوە بۆ ٢٥%". دیداری ھەردوو سەرۆک لە لوتکەی جی ٢٠ لە ئەرجەنتین، زۆر پێشبینی کراو بوو، بەھۆی کاریگەرییە چاوەڕوانکراوەکەی لەسەر ئەو شەڕە بازرگانییەی لەنێوان ھەردوولادا ھەیە کە دوو گەورەترین ئابوری جیھانن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad