English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مالیكی: بارزانی هەڵوێستەكانی دەربارەی ریفراندۆم نەگۆڕاوە
2018-12-02 [06:33 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق نووری مالیكی، لە گفتوگۆیەكی دا  لەگەڵ كەناڵی فەرمی ئێران رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەیدا لە گەڵ سەرۆك بارزانی لە بارەی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستانەوە قسەیان كردووە و بارزانی سوورە لەسەر ئەنجامەكانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

 مالیكی لە گفتوگۆیەكەدا دەڵێت: "ھەڵوێستی سەرۆك بارزانی لە بارەی ریفراندۆم نەگۆڕاوە و سوورە لەسەر بڕیارەكانی بۆ سەربەخۆیی كوردستان".

سەرۆكی دەوڵەتی یاسا راشیگەیاندووە، عێراق پێویستی بە ھەرێمی كوردستانە و پێویستە ھەوڵ بۆ نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی بەغدا و كوردستان بدرێت. 

ھەفتەی رابردوو سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ زۆربەی لایه‌نە سیاسییەكان و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسه‌ باڵاكانی عێراق كۆبووه‌وه‌ و تێیدا باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا.

 





ئەم هەواڵە 4222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad