English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
درێژکردنەوەی نینۆکەکانت بە رێگای سروشتی
2018-12-02 [01:28 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئافرەتان ئارەزووی درێژکردنەوە و خزمەتکردنی نینۆکەکانیان دەکەن، چونکە دیمەنێکی جوان دەبەخشێت بە دەستوپەنجەکان و ناسکتر دەردەکەوێت.

هەندێک کات نینۆکەکانت رەنگیان زەرد دەبێت و درەنگ درێژدەبێتەوە، یاخود پێستی چواردەوری هەڵدەدات و شێوەیەکی ناشرین دەبەخشێت، بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی foochia باس لە چەند پێکهاتەیەک دەکات کە کاریگەریان لەسەر درێژکردنەوە و گەشانەوەی نینۆکەکانت هەیە:

1-زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و کاریگەری لەسەر گەشەی نینۆکەکان و بەهێزبوونی هەیە.

زەیتی زەیتون گەرم بکە، شەوانە بیدە لە پەنجەکانت و مەساجی پێبکە بۆ ماوەی 5 خولەک، پێویستە بۆ ماوەی شەوێک پێوەیبمێنێتەوە و بەیانیان بیشۆ، باشترە رۆژانە دووبارەی بکەیتەوە، تا تەواو بەهێزدەبێت.

2-زەیتی گوێزی هیندی دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود، کە یاریدەی گەشانەوە و شێدارکردن نینۆکەکان دەدات.

¼ کوپ زەیتی گوێزی هیندی لەگەڵ ¼ کوپێک هەنگوین تێکەڵاوبکە، بیخەرە مایکرۆوەیفەوە بۆ ماوەی 20 چرکە، بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە نینۆکەکانت مەساجی پێبکە، هەفتانە دووجار دووبارەی بکەرەوە.

3-ئاوی پرتەقاڵ، بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە و یاریدەی زیادبوونی بەرهەمی کۆلاجین تەندروستی نینۆکەکان دەدات.

نینۆکەکانت بۆ ماوەی 10 خولەک لەناو ئاوی پرتەقاڵدا نوقم بکە، بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و وشکی بکەرەوە، پاشان کرێمێکی شێداری لێبکە، رۆژانە دووبارەی بکەرەوە، تا تەواو بەهێزدەبێت.





ئەم هەواڵە 8653جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad