English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە 
2018-12-02 [09:45 AM]

ZNA- ھەولێر 



سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی (حاكم كامل مهدی الضار)  پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەیان دەکات . 

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە .. 

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو (حاكم كامل مهدی الضار) 

بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی حاکم کامل مھدی الچارـم پێ گەیشت.
 
حاکم کامل راستە بە رەگەز عەرەب بوو، بەڵام یەکێک لەو حاکمانە بوو کە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا رۆڵێکی بەرچاوی لە کاری دادوەریدا ھەبوو و دڵسۆزانە خزمەتی کردووە.

لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆستانتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی حاکم کامل بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢ـی١٢ـی٢٠١٨
 





ئەم هەواڵە 4435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad