English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تیروپشکی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٢٠ راکێشرا 
2018-12-02 [11:45 AM]

ZNA- ھەولێر 



تیروپشکی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی یۆرۆی ٢٠٢٠ راکێشرا و چەند ھەڵبژاردەیەکی بەھێز لە یەک کۆمەڵەدا لەگەڵ یەکدیدا یاریی دەکەن.

لە دبلنی پایتەختی ئێرلەندا و بە ئامادەبوونی نوێنەر و راھێنەرانی سەرجەم ھەڵبژارە بەشدارەکان، ئەمڕۆ ئێوارە تیروپشکی یۆرۆی ٢٠٢٠ راکێشرا.

٥٥ ھەڵبژاردە بەسەر ١٠ کۆمەڵەدا دابەشکران، ٥ کۆمەڵە لە ٥ ھەڵبژاردە پێکھاتووە و ٥ کۆمەڵەکەی دیکەش لە ٦ ھەڵبژاردە.

کۆمەڵەکان بەو شێوە دابەشکران:
کۆمەڵەی یەکەم: ئینگلتەرا، چیک، بولگاریا، مۆنتینیگرۆ، کۆسۆڤۆ.

کۆمەڵەی دووەم: پۆرتوگال، ئۆکراینا، سێربیا، لیتوانیا، لۆکسەمبورگ.

کۆمەڵەی سێیەم: ھۆڵەندا، ئەڵمانیا، ئێرلەندی باکوور، ئیستۆنیا، بیلارووسیا.

کۆمەڵەی چوارەم: سوێسرا، دانیمارک، کۆماری ئێرلەندا، جۆرجیا، گیبرالتار.

کۆمەڵەی پێنجەم: کرواتیا، وێڵز، سلۆڤاکیا، ھەنگاریا، ئازەربایجان.

کۆمەڵەی شەشەم: ئیسپانیا، سوێد، نەرویج، رۆمانیا، دوورگەکانی ڤارۆ، ماڵتا.

کۆمەڵەی حەوتەم: پۆڵەندا، نەمسا، ئیسرائیل، سلۆڤینیا، مەکدۆنیا، لاتڤیا.

کۆمەڵەی ھەشتەم: فەرەنسا، ئایسلەندا، تورکیا، ئەلبانیا، مۆڵدۆڤا، ئەندۆرا.

نۆیەم:بەلجیکا، رووسیا، سکۆتلەندا، قوبرس، کازاخستان، سان مارینۆ.

کۆمەڵەی دەیەم: ئیتاڵیا، بۆسنە و ھێرسک، فنلەندا، یۆنان، ئەرمینیا، لیختنشتاین.

لە کۆتاییدا ٢٤ ھەڵبژاردە بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ سەردەکەون، یەکەم و دووەمی ھەر کۆمەڵەیەک کە دەکاتە ٢٠ ھەڵبژاردە و چوار ھەڵبژاردەش بە پاشکۆ لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا سەردەکەون.

لە یەکەم رۆژی نەورۆزی داھاتوودا یارییەکانی پاڵاوتن دەستپێدەکات، لە رۆژی ١٩ـی مانگی ١١ـی ساڵی داھاتوودا کۆتاییاندێت و یارییەکانی پاشکۆش لە رۆژانی ٢٦ و ٣١ـی مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەدەچێت.
 





ئەم هەواڵە 4183جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad