English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران بەرانبەر بە کاڵا نەوت دەداتە کوریای باشوور
2018-12-02 [12:50 PM]

​ZNA- هەولێر


بەرپرسێکی ئابووریی ئێران رایگەیاند، نەوتی ئێران لە بەرامبەر کاڵای کوریای باشوور مامەڵەی پێوە دەکرێت.

‌حوسەین تەنهایی سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و کۆریای باشوور بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاند، بەپێی رێکەوتنی نێوان ئێران و کوریای باشوو، بازرگانانی ئێرانی دەتوانن کاڵا لە بەرانبەر نەوت لە کوریای باشوورەوە هاوردەی ئێران بکەن.

تەنهایی رایشیگەیاند، لەبەرانبەر ئەو کاڵایانە کە بازرگانەکان هاوردەی ئێرانی دەکەن، ئێران نەوت دەداتە کۆریای باشوور و بازرگانەکانیش دەبێ ئەو بڕە پارەیە بیدەنەوە حکومەتی ئێران.





ئەم هەواڵە 4348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad