English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر بەشیر حەداد : ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ زیاد کردنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان
2018-12-02 [03:06 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای دھۆک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، نزیکەی ٥٢ خاڵ سەبارەت بە بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ پێشکەشی حکوومەتی عێراق کراوە.

بەشیر حەداد، لە سەردانی بۆ شاری دھۆک و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەییدا ڕایگەیاند، لیژنەیەکی ھاوبەش لە پەرلەمان و حکوومەت پێک ھێنڕاوە و لەو ٥٢ خاڵەش ٩ خاڵ تایبەتن بە ھەرێمی کوردستان و یەکێک لەو خاڵانە ئەوەیە کە پێویستە بوودجەی کوردستان زیاد بکرێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق گوتیشی: "ئەو زیادکردنە دەکەوێتە سەر گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان، ئەوەش مەرج نییە کە دەگاتە ١٧%، یان نا، چونکە دەکرێ لە شوێنی دیکە ئەو تەخسیساتە زیاد بکرێن، بۆ نموونە، بەشی خۆمان لە نەفەقاتی سیادی و ھەندێک نەفەقاتی دیکە زیاد بکەین.
بەشیر حەداد وتیشی" ھەموو ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ زیادکردنی پشکی بوودجەی ھەرێم
بەشیر حەداد ئاماژەیشی دا: "ئەو قەرزانەی لە سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتییەوە دێن بۆ عێراق لای خۆیانەوە دێن بۆ ھەرێمیش، ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە بوودجە و ئیمتیازاتی وەزارەتی پێشمەرگە بخرێتە سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق."

ی.ا





ئەم هەواڵە 4093جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad