English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشیر حەداد: کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی گوشار لەسەر پارێزگای دهۆک
2018-12-03 [05:16 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە کار دەکات بۆ ئەوەی گوشاری ئاوارە عێراقیەکان لەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دهۆک، کەمبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێک لە نووسینگەی راگەیاندنی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمان، رۆژی یەکشەممە 2/12/2018 سەردانی پارێزگای دهۆکی کردووە.

لەو سەردانەیدا، کە فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک پێشوازی لێ کردووە، بەشیر حەداد رایگەیاندووە، بە جددی کار دەکەن بۆ پێدانی هاوکاریی دارایی بە ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک لە بودجەی 2019ـی عێراق، بەمەبەستی کەمکردنەوەی گوشارەکا لەسەر ئەو پارێزگایە.

ئەو ئاوارانە، کە بەهۆی هێرش و داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، شەڕی تائیفی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، لە شارەکانی عێراقەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەشی زۆریان لە دهۆک نیشتەجێبوون، هیچ هاوکارییەک ناکرێن لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە.

حەداد لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا،بەجددی کاردەکەین بۆ ھاوکاریکردن و پێدانی ھاوکاری دارایی بۆ ئاوارەکان لە بودجەی فیدراڵی 2019 وکەمکردنەوەی فشار لەسەر پارێزگاکان ،دەشڵێت پێویستە ئەو رەوشە چارەسەر بکرێت بە تایبەت کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر ئاوارە لە پارێزگاکە ھەن،دەبێ حکومەتی عێراق ئاوڕێک لە ئاوارەکان و کێشەکانیان بداتەوە چارەسەری ئەو پرسەش بکات.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەپێویستی دەزانێ حکوومەتی عێراق کار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاوارەکان و ئاسانکاریی بکات بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان و رایگەیاند، ئەو پرسە لەگەڵ وەزارەتەکانی کۆچ و کۆچبەران و تەندروستیی عێراق تاوتوێ دەکات.
 





ئەم هەواڵە 4120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad