English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نازم دەباغ:ئێران كاتی خۆیشی دژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بووه‌
2018-12-03 [05:27 AM]

ZNA-هەولێر


نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران رایگەیاند،  ئێران شاند و كه‌ناڵی تایبه‌تی له‌ هه‌رێم هه‌بووه‌، تاوەکو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ ناكۆكه‌ كورده‌كان بكات بۆ یه‌كڕیزی، دەشڵێت، ئێران دوو كونسوڵیه‌ی هه‌یه له‌ هه‌رێم ئه‌وانه‌ی له‌كونسڵخانه‌كانن هه‌میشه‌ ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان لە پەیوەندیدان.

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، "هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده‌ ده‌كرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق كه‌ به‌بڕوای من به‌شێكی له‌ ئەستۆی لاوازی حیزبه‌كان خۆیانه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئیجازه‌ ده‌دەن باس له‌ ده‌ستوه‌ردانی ئێران بكرێت، ئه‌گه‌رنا من هێنده‌ی له‌ ئێڕانم نه‌مبینیووه‌ و نه‌مبیستووه‌ له‌ پێكهاته‌ و شێوەكه‌ی ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌بێت بڵێت كێ وه‌زیربێت یا كێ وه‌زیر نه‌بێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌موو وڵاته‌كان ڕۆڵیان هه‌بووه‌ لە هەرێمدا، من پێم وایه‌ هه‌موو وڵاته‌كان جۆرێك له‌په‌یامی خۆیان هه‌بووه‌ كه‌ كێ سه‌رۆك كۆمار بێت یا سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام وردكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێ وه‌زیربێت یا نه‌بێت ئه‌مه‌ ئه‌رك و تاوان و ئۆباڵێكی قورسه‌ له‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عیراقه‌، كه‌ بۆ ڕێگه‌ ده‌ده‌ن ورد و درشت ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دره‌وه‌ هه‌بێت وه‌ك باس ده‌كرێت سعودیه‌یه‌، ئه‌مریكایه‌، توركیایه‌ هه‌روه‌ها ئێرانه‌".

له‌باره‌ی هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نازم ده‌باغ ده‌ڵێت، "ئێران كاتی خۆیشی دژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بووه‌، من بۆ مێژوو ئه‌وه‌ ده‌ڵێم زۆرێك له‌ به‌رپرسه‌ گه‌وره‌كانی ئێران له‌ زاری خۆیانم بیستووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له‌ كاریزمای كه‌سایه‌تی كورد بوون وه‌ هه‌وڵبده‌ن له‌ناو كورددا كاریزمایه‌ك هه‌بێت كه‌ به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانی هه‌رێم له‌ ئه‌ستۆ بگرێت."

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ شاندێکی ئێرانی سه‌ردانی هه‌رێمی كردوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران وتی، "هه‌میشه‌ هه‌یه‌، له‌ پێش هه‌ڵبژاردن، له‌ دوای هه‌ڵبژاردن وه‌ له‌ ئاینده‌ش ده‌بێت، چونكه‌ ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان دوو كونسوڵیه‌ی هه‌یه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ی ل كونسوڵخانه‌كانن له‌ په‌یوه‌ندیدان ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بۆ كاروباره‌كان و سه‌رخستنیان".

ڕاشیگه‌یاند، "ئێران مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ عیراق به‌ ستراتیژی سه‌یر ده‌كات چونكه‌ پاراستنی ده‌ستور و یه‌ك پارچه‌یی عیراقی تێدایه‌، وه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان یه‌ك ڕیز بن، چ ئێستا چ ڕابردوو یاخود داهاتوو، دیاره‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆشی تێدایه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئێران هێڵی سوری له‌سه‌ر به‌شداری هیچ لایه‌نێك هه‌یه‌ له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم؟ نازم ده‌باغ وتی، "ئێران هه‌میشه‌ هه‌وڵی یه‌كڕیزی ماڵی كوردی داوه‌، هه‌تا كاتی خۆی له‌بابه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراقیش داوای كرد كورد یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، وه‌ ئێستاش ئێران پێی باشه‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی له‌ توانای به‌شداری كردنێتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری پێبكرێت.





ئەم هەواڵە 4207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad