ZNA – هەولێر
گوتەبێژی هێزەكانی روسیا لە سوریا ئاشكرای كرد، سوپای سوریا لە ئۆپەراسیۆنێكدا سەدان چەكداری داعشیان كوشتوە و دەستیان بەسەر چەندین جۆر چەكی ئەو چەكدارانە دا گرتووە كە لەنێوانیان دژە موشەكی تێدایە.
ئەمڕۆ دووشەممە گوتەبێژی هێزەكانی روسیا لە سوریا، ئۆلیگ ماكاریفیك لە سووریا رایگەیاند: "سوپای سوریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا 270 چەكداری داعشیان كوشتوە و بڕێکی زۆریش لە چەکی بیانی وەك مین وموشەكی دژە تانكی جۆری ( تاو) كەچەكەكان ئەمەریكین دەستیان بەسەردا گیرا".
سوپای سوریاش رایگەیاند: گورزێكی كوشندەمان لەداعش داوە و رێگەی گەیاندنی چەك و تەقەمەنی و هاوكاریەكانمان لێبریون.
هەروەها دوێنێ یەکشەممە 02/12/2018، میدیاکانی سەر بە حکومەتی سووریا بڵاویانکردەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کردۆتە سەر سوپای سووریا و زیانی ماددیان بە سوپا گەیاندووە.
بەڵام هێزەکانی هاوپەیمانان رەتییان کردەوە هێرشیان کردبێتە سەر سوپای سووریا بەڵکو دەڵێن ئامانجیان کوشتنی سەرکردەیەکی داعش بووە.
و/جەنگاوەر
س/سپوتنیك
ئەم هەواڵە 6079جار خوێندراوەتەوە |