English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چ کاتێك خواردنی تەماتە مەترسی لەسەر تەندروستی دروستدەکات
2018-12-03 [11:05 AM]

هەولێر _ ZNA



 

تەماتە بە سەرچاوەیەکی گرنگی ماددەی لیکۆبین دادەنرێت کە دژە ئۆکسیدە و ئەو ڕەنگە سوورەی پێدەبەخشێت، بۆیە ئەگەر تەماتە بە بڕێکی کەم بخورێت ئەوا سوودی بۆ پێست و سیستمی بەرگری دەبێ، بەڵام ئەگەر زیادەڕەویی لە خواردنیدا بکرێت، ئەوا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ژەهراویبوون.

تەماتە بە یەکێك لەو بەرهەمانە دەدانرێت کە بە ڕاددەیەکی زۆر ترشە، بەهۆی بوونی ترشی مالیك و ستریك لە پێكهاتەیدا، زۆر خواردنی تەماتە ئەگەری هەیە ببێتەهۆی توشبوون بە دڵەکزە و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە و سووتانی خانەکانی دڵ.

پزیشکان ڕێنمایی دەدەن بەو کەسانەی کە کێشەی هەرسکردنیان هەیە زۆر تەماتە نەخۆن، چونکە ئەگەری هەیە ببێتەهۆی توشبوون بە سکچوون؛ هەروەها خواردنی بڕێکی زۆر لە تەماتە وادەکات بەردی گورچیلە دروست ببێت و زیاد بکات.

هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تەماتە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و ئۆکسیدەکان کە بە ئاسانی لە جەستەدا کۆدەبنەوە و لەگەڵ کاتدا دەبنەهۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.

هەروەها زیادەڕەوییکردن لە خواردنیدا ئەگەری هەیە ببێتەهۆی تێكچوونی شانەکان و گۆڕانی ڕەنگی پێست.





ئەم هەواڵە 8785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad