English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بازاڕی قەیسەری كەركوك لەلایەن ڕێكخراوێكی توركیەوە نۆژەن دەكرێتەوە
2018-12-03 [06:31 AM]

​ZNA – هەولێر


بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لەلایەن رێکخراوێکی خێرخوازی تورکیاوە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی کەرکوک دەستپێ بکات بەماوەی كەمتر لەدوو مانگ تەواو بكرێت.

حكومەتی عێراق ڕەزامەندی داوە كە بازاڕی ئەو رێکخراوە خێرخوازیەی تورکیا ئەركی نۆژەن كردنەوەی بازاڕی قەیسەری بگرێتە ئەستۆ،بڕیاریشە لەماوەی 50 ڕۆژ كارەكانی تەواو بكات.

ءەوەش لەكاتێكدایە دوای ئەوەی فالح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سەردانی کەرکوکی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە.

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، دوای ڕازیبوونی ڕێکخراوە تورکییەکە، لەگەڵ پارێزگای کەرکوک کۆبوونەتەوە تا فشار بخاتە سەر بەغدا بۆ قەرەبووکردنەوەی دوکاندارەکان.

ھەفتەی ڕابردوو بازاری قەیسەریی کەرکوک ئاگری گرت و بەھۆیەوە سەرجەم دوکانەکانی بازاڕەکە کە لە ٣٦٥ دوکان پێکھاتوون سوتان.

بازارەکە لەسالی ١٨٥٥ دروستکراوەو و لە ٧ دەرگا پێک دێت وەک ئاماژەیەک بۆ ڕۆژەکانی ھەفتە و ١٢ کۆلانیشی تێدایە کە گوزارشت لەمانگەکانی ساڵ دەکات و لە ٣٦٥ دوکانیش پێک دێت وەک ئاماژەیەک بۆ ڕۆژەکانی ساڵ.

 





ئەم هەواڵە 4216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad