English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕانی بواری خۆراك: ئەم خواردنانە لە بەفرگردا دامەنێن
2018-12-03 [12:22 PM]

هەولێر _ ZNA


 

کەسانێکی زۆر جۆرە جیاوازەکانی خۆراكەکان لە بەفرگردا هەڵدەگرن بۆ ئەوەی تا ماوەیەکی زۆر بە تازەیی بمێنێتەوە و تێكنەچێت، بەڵام هەندێك جۆری خۆراك هەن کە پسپۆڕانی بواری خۆراك ڕێنمایی دەکەن بەوەی لەناو بەفرگردا هەڵنەگیرێت.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە دیارترینی ئەو خۆراکانە داوە کە باشتروایە نەخرێنە بەفرگرەوە، بەم جۆرە:

تەماتە:

ئەگەر تەماتەکە تاڕاددەیەك کاڵ بێت و بە تەواوتی پێنەگەشتبێت باشتروایە نەخرێتە بەفرگرەوە چونکە ساردییەکەی ڕێگە لە پێگەیشتنی تەماتەکە دەگرێت.

نان:

دانانی نان لە ناو بەفرگر بە تازەیی پارێزگاری لێناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی نانەکە و زۆرینەی ماددە بێسوودەکانی پێکهاتەی تێکدەشکێنێت.

پەتاتە:

وێڕای ئەوەی پەتاتە ئەگەر بخرێتە ناو بەفرگرەوە بە تازەیی دەمێنێتەوە، بەڵام وادەکات پاش لێنانی تامی بگۆڕێت و کاربۆهیدراتی ناوی بگۆڕێت بۆ شەکرە ماددە.

قاوە:

دانانی قاوە لەناو بەفرگردا وادەکات تامی بگۆڕێت، بۆیە پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن بەوەی لە ناو قوتویەکدا دابندرێت لە کەشێکی ئاساییدا.

سیر:

ئەگەر سیر لە شوێنێکی تاریک و لە کەشێکی دەرەوەی بەفرگردا دابندرێت زیاتر گەشە دەکات، بەڵام ئەگەر پاککرابوو باشتروایە  بخرێتە بەفرگرەوە.

شۆکولاتە:

زۆر کەس ئارەزوو دەکات شۆکولاتە بخاتە ناو بەفرگرەوە ئینجا بیخوات، بەڵام پسپۆڕانی بواری خۆراکی ئاماژەیان بەوەداوە کە بەم جۆرە تامی لەدەست دەدات و باشتروایە بخرێتە شوێنێکی تاریك و فێنك و وشك بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تامەکەی بکرێت.





ئەم هەواڵە 3439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad