English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاندید دەکات
2018-12-03 [07:39 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاندید کرد و نێچیرڤان بارزانیش بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

 

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی ڕای گەیاند، ئەو سەرکەوتنەی لە هەڵبژاردندا بەدەست هاتووە، پارتی سەرکەوتنەکە لەوەدا دەبینێت کە ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی داوە، جێبەجێی بکات، ئەوەش بە بەدیهێنانی سەقامگیری و پێکەوەکارکردن دەبێت.

 

جەختیشی کردەوە: ”دەتوانین داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان لەوەدا بەدی بهێنین کە خەڵکی چاوەڕوانی چی هەیە لەوەی حکومڕانیی سەرتاسەری کوردستان بکرێت؟ ئەو دامەزراوانەی یەکیان نەگرتووە و پێویستە یەک بگرنەوە، لەمەودوا یەک بگرنەوە. کەواتە سەقامگیری و پێکەوە کارکردن دەبێتە ئامانجی چەند ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان“.

 

گوتەبێژی فەرمیی پارتی ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حزبەکەی، چەند پێشنیازێک پەسەند کراون، لەنێویاندا کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان. هەروەها کاندیدکردنی مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 4777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad