English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی .. رووداوێکی ھاتووچۆ کارەساتی لێدەکەوێتەوە 
2018-12-03 [10:13 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، فازل حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایدەگەێنێت ، درەنگانی شەوی رابردوو بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ لەشەقامی ١٢٠مەتری ٢کەس گیانیان لەدەستداو کەسیکیش برینداربوو

ڕاشیدەگەێنێت ،شەوی رابردوو  لەشەقامی ١٢٠مەتری لەکۆتایی ئەم بەشەی کەدەکەوێتە نزیک ماجدی مۆل ئۆتۆمبێلیکَی جۆری ئەڤەلۆنی تایبەت کەشۆفێرو دووسەر نشینی تێدابوو بەھۆی تیژرۆییەوە خۆی کێشابەو بەردانەی کەدانراون ، لەکۆتایی رێگایەکە کەپێت دەلێن لێرەوە رێگایەکە داخراوە

فازل حاجی ڕاشیدەگەێنێت بەھۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرو سەرنشینەکە لەشوێنی روداوەکە گیانیان لەدەستدا ، یەکێکی دیکەش کەسەرنشین بووە  کەئافرەتێک بوو بەسەختی زامداربوو 

ڕاشیدەگەێنێت ، لەلیکۆلینەوە سەرەتاییەکانیش سەبارەت بەھۆکاری کەوتنەوەی روداوەکە دەرکەوتووە لێخوڕین بووە لەژێر کاریگەری مادەی سەرخۆشکەر ، ِچونکە بڕێکی زۆری مادەی سەرخۆشکەر لەناو ئۆتۆمبێلەکەھەبووە ، ئێمە کەچووینە شوێنی رووداوەکە بۆلێپیچینەوە لەھۆکارەکان توشی شۆک بوین  ، چونکە بەردێک کەکێشەکەی زیاتر لە تەنێک بێت بەھۆی زەبری پیاکێشانەوە بفرێت بۆمەودای زیاتر لە ٥٠مەتر جێگای سەرسورمانە 
، جێگای پرسیارە ئایا خێراییەکە چەندبووە بەرلەروداوەکە؟

 فازل حاجی لەکۆتادا تکا ئەکات و ڕایدەگەێنێت ،  تکایە چیتر لێخوڕین مەکەن لەژێر کاریگەری ماددەی سەرخۆشکەر  ، ئێمە پێتان نالێین مەخۆنەوە  ، چونکە ئەگەر بەدەیان جاریش پێتان بڵێین ھەر دەخۆنەوە ، تکاتان لێدەکەین کەئەگەر خوارتانەوە شۆفێری مەکەن ، بۆئەوەی ماڵی خۆتان وخەڵک وێران نەکەن

 

1

 

1

 

 

1

 

1


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad